رژێمی داگیرکەر مزگەوتی ئەقسای داخست و کەناری ڕۆژئاوای گەماڕۆ دایەوە

رژێمی سەهیۆنی دوای نوێژی بەیانی مزگەوتی ئەقسای داخست و دەرگاکانی بۆ عیبادەت داخست. لە هەمان کاتدا "قەدەغەکردنی تەواو" لە سەرتاسەری کەناری ڕۆژئاوا راگەیەندرا و دەیان خاڵی پەڕینەوە و ڕێگا بە بەربەست داخران.
داگیرکەرانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودس و چۆڵیان کرد و ڕاستەوخۆ دوای نوێژی بەیانی دەرگاکانی داخست.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەو جەماعەتانەی نوێژی بەیانیان ئەنجام دەدا، بە زۆر لە مزگەوتەکە دوورخراونەتەوە و ڕێگە بە چوونە ژوورەوەیان نەدراوە. ئەمە یەکەمجارە لە دوای پەتای کۆڤید-١٩ کە مزگەوتی ئەقسا بە تەواوی چۆڵ بکرێت و دابخرێت.
لە هەمان کاتدا سوپای داگیرکەر بڕیاریدا "گەماڕۆی تەواوەتی" لە کەناری ڕۆژئاوا بسەپێنێت.
رژێمی سەهیۆنی کە شەوانە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، دەیان خاڵی پشکنین و دەروازەی سەربازیی لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لە بەرامبەر کاردانەوەی ئەگەری داخست.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە رێگاکانی پەیوەندی نێوان زۆرێک لە گوند و شارەکان بە رووی هاتوچۆ داخراون.
گەلی فەلەستین و دامودەزگا ئیسلامییەکان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەنگاو بنێن و خوازیاری هەڵوێستی توندی دژ بە هەڵوێستی شەڕانگێزانەی رژێمی سەهیۆنی لە قودس نیشان بدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.